سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نارد‌و تێیدا ده‌ڵێت" خۆم بە هاوبەشی خەمی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سەقز دەزانم".
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می گه‌رمكه‌ره‌وه هۆڵێكی زه‌ماوه‌ند كه به سیسته‌می غاز كار ده‌كات، ژمارەیەك هاووڵاتیی شاری سه‌قز گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی دیكه‌ش بریندار بوونە.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خەڵكی شاری سەقز
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێن لە هۆڵێكی زەماوەندی شاری سەقز ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەم شارە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوونە.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازم و خۆم بە هاوبەشی خەمی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سەقز دەزانم.
مسعود بارزانی
6ـی 12ـی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.