له ئاكامی ده‌ستڕێژی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له خۆپیشانده‌ران له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، 16 خۆپیشانده‌ر كوژران و 70 ی دیكه برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیی كه له تیمه پزیشكییه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر كار ده‌كات رایگه‌یاند، له ئاكامی ده‌ستڕێژی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له خۆپیشانده‌ران، 16 خۆپیشانده‌ر كوژران.
شاهێدحاڵه‌كان راگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌نێو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد له پردی خه‌للانی نزیك له پردی سه‌نك ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
به‌گوته‌ی شاهێدحاڵه‌كان، دوای رووداوه‌كه چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون؛ هاوكات خۆپیشانده‌ران به‌هۆی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر گیانیان به‌ره‌و كۆڵانه‌كانی نزیك پردی خه‌للانی هه‌ڵاتن.
به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كه سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه، نزیكه‌ی460 كه‌س كوژراون و زیاتر له 17 هه‌زاری دیكه له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.