بڕیاره ئه‌مرۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕ له دژی داعش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی جیمس جیفری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕ له دژی داعش سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه، بڕیاره ئه‌مرۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی جیفری بۆ گفتۆگۆكردنی پرسی جموجۆڵی داعش و چۆنێتی رێگه گرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرس و بابه‌تێكی ناوچه‌یی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.