لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه دوای فراوانبوونی جموجوڵه‌كانی داعش و په‌لاماره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویان له سنووری گه‌رمیان و شه‌هیدو برینداربوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پلان و نه‌خشه‌ی نوێی سه‌ربازییان بۆ رێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش داڕشتووه‌و به سه‌رپه‌رشتی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی 6/12/2019 له ده‌ڤه‌ری گەرمیان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلان و نه‌خشه نوێیه‌كه كرا.
راشیدهگهیهنن ، ئه‌م پلان و جوڵه نوێیه ی پێشمه‌رگه، دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چه‌ندین جار هۆشدارییان دابوو له‌باره‌ی زیادبوونی جموجوڵه‌كانی داعش و، جهختیانكردبووه، كه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه كۆتایی پێنه‌هاتووه‌و خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن، دا‌واشیان كردووه، پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به تایبه‌تی هاوپه‌یمانیی شه‌ڕی دژ به داعش هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه زیاتر بكه‌ن تا هه‌مووان باشتر بتوانین پێكه‌وه رێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بگرین.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوێنێ هه‌ینی ئه‌و نه‌خشه‌و جوڵه‌یه‌ی پێشمه‌رگه به‌شێكه له‌و هوشدارییانهی پێشتری سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كه هێزێكی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به چه‌ك و پێداویستیه‌وه نارده ئه‌و سنووره‌و له‌وێ جێگیر ده‌كرێن بۆ پێشگیری له جموجوڵ و په‌لاماره‌كانی داعش.
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، دوێنێ هه‌ینی له‌گه‌ڵ هێزه جوڵه پێكراوه‌كه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشته گه‌رمیان، هه‌ردوو میحوه‌ری یه‌ك و دووی گه‌رمیان و خورماتووی به‌سه‌ركرده‌وه، لە لێدوانێکیشیدا رایگەیاند، جموجوڵی داعش زیادی کردووەو لە ریزی پێشمەرگەش چەند شەهید و بریندارێکمان هەیە. وتیشی، میحوەری یەک و دوومان بەسەرکردەوەو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین تاوەکو بتوانین رێگری لە هێڕشەکان بکەن.
جێگری سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، داعش ئێستا شەڕی پارتیزانی دەکات و خۆی رێکخستووەتەوە، سوودیشیان لەو بۆشایە وەگرتووە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لە ناوچەکە هەیە، زۆر ناوچە هێشتا هەر لە ژێر دەستی داعشدایە و بەشێوەی پارتیزانی چالاکی تێدا ئەنجام دەدەن.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانیان پێیه‌و له‌مه‌ودوا له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له سنووری گه‌رمیان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.