قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هۆشداریدا له روودانی فیتنه‌ی ناوخۆیی له وڵات و داواش ده‌كات دووربكه‌ونه‌وه له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری.
خه‌زعه‌لی له توێتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری ره‌تكراوه‌یه، ده‌بێت هه‌موو چه‌كداره‌كان بكشێندرێنهوهو رێگا به هێزه ئه‌منییه‌كان بدرێت دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: گوێڕایه‌ڵ بوون به مه‌رجه‌عییه‌تی دینی فه‌رمانێكی واجیبه و چه‌كیش ته‌نها ده‌بێت له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت، ئاگاداری هه‌ڵگیرسانی فیتنه‌ی ناوخۆییش بن.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر قه‌یس خه‌زعه‌لی ، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و براكه‌ی به‌ناوی له‌یس خه‌زعه‌لی و حوسێن فالح ناسراو به ئه‌بو زه‌ینه‌ب لامی ،به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی و خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی سه‌پاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له پردی خه‌للانی نزیك له پردی سهنك ناوه‌ڕاستی به‌غدا، له‌نێو ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردوو له‌ئاكامدا 16 كه‌س كوژران و 70ی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.