له ده‌ستپێكی گه‌ری شازده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ڤیاریال و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای لاسیرامیكا به‌رێوه چوو ، هه‌ردوو یانه به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل و سه‌ركه‌وتنو به‌ده‌ست هێنانی سێ خال ده‌ستیان به‌یاریه‌كه كرد‌و یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل دابوون له ریزی یانه‌ی ڤیاریال جیرارد مۆرینۆو سانتی كارزۆلا جه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان تاقی كرده‌وه ، له لایه‌ن ئه‌تله‌تیكۆوه‌ش هه‌ریه‌كه له ئه‌لڤارۆ مۆراتاو جواو فلیكس جه‌ند هه‌لێكی گۆل كردنیان له‌ده‌ستداو سه‌ره‌نجام یاریه‌كه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات و هه‌ریانه‌و به‌خالێك یاریگایان به‌جێ هێشت .
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له پله‌ی شه‌شه‌می یانه‌كان بۆ بیست‌و شه‌ش خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی ڤیاریالیش له پله‌ی دوازده‌مین دێت و خاوه‌نی نۆزده خاله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.