له‌گه‌ری پازده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا به یاری نێوان ئینته‌ر میلان و رۆما ده‌ستی پێ كرد ، هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر یاریگای جۆزیپی میاتزا له میلان رووبه‌روی یه‌كتری بوونه‌وه
یانه‌ی ئینته‌ر میلانی میواندار جه‌ند جارێك نزیك بوون له تۆمار كردنی گۆل له رێگای هه‌ردوو یاریزان لاوتارۆ مارتینزو رۆمیلۆ لۆكاكۆ به‌لام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌به‌رامبه‌ریشدا تیپی میوان هه‌ولیان ده‌دا سوود له هێرشه پێجه‌وانه‌كان ببینن و گۆل تۆمار بكه‌ن به‌لام ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و یاری به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات و هه‌ریانه‌یه‌و بووه خاوه‌نی یه‌ك خال
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و كۆی خاله‌كانی بۆ سی‌و هه‌شت خال به‌رزبۆوه ، یانه‌ی رۆماش بووه خاوه‌نی بیست‌و نۆ خال و له پله‌ی چواره‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.