دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی سزای سه‌پێنراوی سه‌ر یانه‌ی چێڵسی كه‌مكرده‌وه‌و یانه‌كه ده‌توانێت له مێركاتۆی زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی نوێ واژووبكات
وه‌رزی ڕابردوو یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ئیداره‌ی یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی به تۆمه‌تی پێشێلكردنی ڕێنماییه‌كانی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ سزاداو هێنانی یاریزانی نوێی له یانه‌كه له دوو ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌و زستانه قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی چێڵسی داواكاری پێداچوونه‌وه‌ی سزاكه‌یان پێشكه‌شی دادگای وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تی كرد‌و دادگاش به ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته كرد‌و دواجار بڕیاریدا سزاكه‌ی فیفا بۆ ته‌نها یه‌ك ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و سزا مادیهكهش بۆ سێسه‌د هه‌زار دۆلار كه‌مبكاته‌وه، بۆیه بلوز له مێركاتۆی هاوینه سزاكه‌ی جێبه‌جێ كرد‌و له مێركاتۆی زستانه‌ش هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر نامێنێت و ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی نوێ واژووبكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.