سه‌نته‌ری بارزان بۆشاخهوانی ژینگه پارێزی له سه‌یرانگای گه‌لی زۆره‌گڤان له ده‌ڤه‌ری بارزان ڤیستیڤاڵێكی پاییزی شاخه‌وانی ئه‌نجامدا بۆ ژماره‌یه‌ك گرووپی شاخه‌وانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و چه‌ندین چالاكی تریش به‌رێوه چوون له كاتی كردنه‌وه‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه و قایمقامی مێرگه‌سۆر و به‌رێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری مێرگه‌سۆر به‌شداری كردنه‌وه‌ی ڤیستهڤاڵهكه بوون و رێكخراوی گوڵ و سروشت له بارزان پێشانگایه‌كی فۆتۆ گرافی كرده‌وه له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی ڤیستهڤاڵهكهدا.
ئه‌نوه‌ر دوڵه‌مه‌ری , سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بارزان بۆ شاخه‌وانی و ژینگه پارێزی به زاری كرمانجی گوت:" بۆ یه‌كه‌م جاره سه‌نته‌ری بارزان ڤیستیڤاڵێكی پاییزی ئه‌نجام بدات له سه‌یرانگای گه‌لی زۆره‌گڤان له ده‌ڤه‌ری بارزان, له كاتی كردنه‌وه‌ی ڤیستهڤاڵهكه غه‌فور ئه‌حمه‌د قایمقامی مێرگه‌سۆر و به‌رێوه‌به‌ری گه‌شت و گوزاری مێرگه‌سۆر به‌شدار بوون له گه‌ڵمان له هه‌مانكاتدا رێكخراوی گول و سروشت كه رێكخراوی تایبه‌ته به گولی سروشتی پێشانگایه‌كی فۆتۆی كرده‌وه له‌سه‌یرانگای گه‌لی زۆره‌گڤان, له‌سه‌ره‌تا دا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵات و دیاری به‌سه‌ر به‌شداربووان له بواره جیاوازه‌كان دابه‌شكران له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری بارزان بۆ شاخه‌وانی و ژینگه پارێزی.
ئه‌نوه‌ر گوتیشی:" ئه‌م ڤیستیڤاڵه دوو رۆژ و یه‌ك شه‌و به‌رده‌وام بوو ل سه‌یرانگای گه‌لی زۆره‌گڤان تێدا 17 گرووپ به‌شدار بوو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و كه ژماره‌ی به‌شدار بووان نزیكه‌ی 400 شاخه‌وان بوون و تێدا ژماره‌یه‌كی زۆر میوانیش به‌شدار بوو له هه‌موو بواره‌كان و چه‌ندین شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندی كه‌سی تر له گه‌ڵمان به‌شدارن له ڤیستهڤاڵهكهدا, هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه پارێزیش ئه‌نجامان دا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڤیستیڤاڵێك كه دروشمی ئێمه شاخه‌وانی و ژینگه پارێزیه .
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.