له سه‌ر بانگهێشتێكی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی پارتی سوسیال دیموكراتی ئه‌لمانیا دلشاد بارزانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌لمانیا به‌شداری كونگره‌ی SPD بو له به‌رلین، له په‌راوێزی كونگره‌كه دا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم چاوی كه‌وت به چه‌ندین ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ى ئه‌م پارته و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌لمانیا .
هه‌ردو لا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌لمانیایان و شه‌ری تیرور و ئاواره‌كان تاوتوێ كرد ، له لایه‌ن خویه‌وه دلشاد بارزانی هیوای سه‌ركه وتن بو ئه‌ندامانی كونگره‌كه خواست جێگای ئاماژه پێكردنه پارتی سوسیال دیموكراته‌كانی ئه‌لمانیا نزیكه‌ی سه‌دو په‌نجا ساڵه دامه‌زراوه و دوه‌م پارتی ده‌سه‌لاتداره له ئه‌لمانیا به‌ڵام له ماوه‌ی رابردو دا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخوی ئه‌لمانیا و په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگه‌كانى كه‌می كردبوون و چه‌ندین كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌بون له‌م كونگره‌یه‌دا ئه‌ندامانی پارتی ناوبراو سه‌ركردایه‌تیێكی نوێیان هه‌لبژارد، ئه‌م پارته له ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ئه‌لمانیا دا به‌ركه‌وته‌ى دو پۆستی گه‌وره‌ن ئه‌ویش وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌روك كوماره .
خالد علی – به‌رلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.