Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 23:28

داوای دانیشتنی بەپەلەی کۆبوونەوەى پەرلەمانی عێراق دەکرێت

لەسەر روداوەکەى پردى خەللانى
کوردستان TV
100%


جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا دەکات ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر رووداوەکەی پردی خەللانی ئەنجامبدات کە بەهۆیەوە (28) خۆپیشاندەر کوژران.

لە راگەیەندراویکدا، حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا دەکات؛ رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی نائاسایی لەسەر رووداوەکەی پردی خەللانی ئەنجامبدات و لێپرسنەوە لەو لایەن و کەسایەتییانە بکرێت کە تێوەگلاون لە کوشتى خۆپیشاندەران.

دەشڵێت: پێویستە فەرماندە ئەمنییەکان بەرپرسیارییەتی پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران بگرنە ئەستۆ و رێکارە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران توندوتۆڵ بکرێت.

شەوی رابردوو، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد لە گۆڕەپانی خەللانی ناوەڕاستی بەغدا، بەو هۆیەوە 28 كەس كوژران و زیاتر لە 100  كەسیش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.