به‌چاودێری نوێنه‌رایه‌تى كه‌ركوكی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى شمشێربازی كه‌ركوك ، پاله‌وانێتى شمشێر بازی یانه‌كانی كه‌ركوك به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى ، كەیوان ، باوەگوڕگوڕ ، تاخی ، ئافره‌تان ، له‌یلان ، سۆلاڤی نوێ لە هولی داخراوی یانەی كەیوان به‌رێوه‌چوو
پێش دەسپَیكردنی یارییەكان ساتێك وەستان بە بێ دەنگی بۆ گیانی پاكی جوانەمەرگ دەوران نەوزاد قادر به‌رێوه‌چوو ئاماده‌بووان هیوایان خواست رۆحی خوالێخۆش بوو ئارام بێت و به‌هه‌شت جێگای بێت
له‌پاله‌وانێتیه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئاستى كوڕان و كچان ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو:
لە سەر ئاستی كوڕان - لاوان
عه‌بدولره‌حمان ئه‌یوب - سۆلاڤی نوێ - پله‌ی یه‌كه‌م
زه‌ید ئه‌حمه‌د - كه‌یوان - پله‌ى دووه‌م
ئوسامه ئه‌حمه‌د - كه‌یوان - پله‌ى سێیه‌م
ئیسحاق عجمی - تاخی - سێیه‌می دووباره
له‌سه‌ر ئاستى كچان - لاوان
ریام موئه‌یه‌د - فه‌تات - پله‌ى یه‌كه‌م
فاتمه عه‌بدوڵڵا - باوه‌گوڕگوڕ - پله‌ى دووه‌م
مریه‌م موئه‌یه‌د - فه‌تات - پله‌ى سێیه‌م
لاڤه ئه‌مین - باوه‌گوڕگوڕ پله‌ى سێیه‌می دووباره
له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتووان - كچان
نرجس موئه‌یه‌د - فه‌تات - پله‌ى یه‌كه‌م
میسم منسور - باوه‌گور گور - پله‌ى دووه‌م
له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتووان - كوڕان
هه‌مزه ئه‌حمه‌د - له‌یلان - پله‌ى یه‌كه‌م
عومه‌ر یاسر - سۆلاڤی نوێ - پله‌ى دووه‌م
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.