وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوەیەک لەبارەی خولی فڕۆكه‌وانی عێراق بڵاودەکاتەوە و ده‌ڵێت: ئەوانەی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به خولی فڕۆكه‌وانی كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نیه‌و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ناوی خۆیان تۆمار كردووه.
ده‌شڵێت: ئه‌وانه‌ی له بنه‌كانی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له سنوری هه‌ولێر و سلێمانی تۆماركراون دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م دوو ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بكه‌ن:
07504511226 – 07501437342
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.