لایەنە سیاسییەكانی لوبنان لەسەر ئەوە رێككەوتن جارێكی دیكە سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی لوبنان راسپێرن.
پاش كشانەوەی سەمیر خەتیب لە كێبڕكێی پاڵێوراوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ، لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئەوە رێككەوتن حەریری جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێتەوە.
سەمیر خەتیب یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، موفتی وڵاتەکەی ئاگاداری کردووەتەوە لەوەی لایەنەکانی لوبنان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی سەعد حەریری ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.