Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 03:20

به‌ سه‌رپه‌رشتی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر، فیلمی پێشمه‌رگه‌ نمایشکرا

فلیمه‌كه‌ رۆڵی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمانان پێشاندەدات لە جەنگی تێکشکاندنی داعش
کوردستان TV
100%


کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەولێر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای (جەستس فۆر کوردس) فیلمی پێشمەرگەی نمایشکرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یجی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌، فلیمه‌كه‌ رۆڵی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمانان پێشاندەدات لە جەنگی تێکشکاندنی داعش. ئەم فیلمە لە دەرھێنانی فیلمساز و بیرمەندی بەناوبانگی فەرەنسی (بێڕنارد لێڤی)ە . گەورە بەرپرسانی حکومەت و فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵای پێشمه‌رگه‌ی ھەرێمی کوردستان و بیرمەندان و دیپلۆماتکاران و ھونەرمەندان ئامادەی چالاکیەکە بوون.
فیلمی پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠١٦ لە فێستیڤاڵی (کان) نمایشکرا و ناوبانگێکی گەورەی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا. کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر خۆشحاڵە بە رێزگرتنی فیلمی لەم جۆرە، کە رۆڵی پێشمەرگە و قوربانیەکانی پێشاندەدات لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی کراوە و دیموکراتی و لێبوردە.

111

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.