دەزگای دژە تیرۆری عێراقی بڵاوی كردهوه بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه فڕۆکەخانەی سەربازی بەغدا کە دەکەوێتە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە موشەکباران کرا.
دەزگای دژەتیرۆر رایدهگهێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە چەند موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی سەربازی بەغداد کراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
دژه تیرۆری عێراق ئاماژه بهوهش دهكات كه پێنج کەس بریندار بوون کە برینی دوان لەوانە سەختە.
دوای كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانە، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و باڵیۆزخانەكانی دیكەی بەغدا، زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێداوە و كەوتوونەتە ئامادەباشی، بۆ ئەگەری كەوتنەخوارەوە و ئاراستەكردنی مووشەكی دیكە، تائێستا نەزانراوە ئەو مووشەكانە لە كوێوە ئاراستە كراون
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە ئامانجی ئەو مووشەكانە، ھێزەكانی ئەمەریكا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.