Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 03:20

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: جگەرەکێشان لەناو تەکسی و پاسەکان قەدەغە دەکرێت

سزای مادیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دیاردەكرێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێمی كوردستان  جگه‌ره‌كێشان له‌ناو ته‌كسى  و پاسه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌ێێت  سزای ماددیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ دیاریده‌كرێت


له‌نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن هاتووه‌ ، ئاماژە بە رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیھانی (WH0) كە تایبەت بە جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكانەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كە غەرامەی گونجاو دابنێن بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆ.

 له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌ى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لە شوفێری تەكسی و پاسەكان و ھەروەھا ھاووڵاتیان لەم كاتەی بەكارھێنانی ھۆیەكانی گواستنەوەی گشتی (تەكسی - پاس).

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەكارھێنانی رادیۆ و (مسجل) تەنھا لەسەر داوای ھاووڵاتیان دەبێت، و لەكاتی بەكارھێنانی ھاووڵاتیان بۆ تەكسی دەبێت رادیۆ و (مسجل) كوژاوەبێت و تەنھا لەسەر داواكاری سەرنشین كاری پێدەكرێت، و لەكاتی نەبوونی سەرنشین لە تەكسی شوفێری تەكسی ئازادە لە بەكارھێنانی رادیۆ و (مسجل) بە ئارازووی خۆی.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.