نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتویتهر لە رۆژی جیهانی یاد و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید پهیامێكى بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستاندا هاتووه ، بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە کوردستان و جیهان دەکەینەوە، سڵاو و درود بۆ گیانی پاکیان دەنێرین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت ، لەم رۆژەدا، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدەکان بکات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەینرێت.
لە ساڵی 2015، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 09/12/2019 بە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید و رێگریکردن لەو تاوانە دانا. ئەمڕۆژەش هاوکاتە بە بەیاسایکردنی رێگریکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی جینۆساید لە ساڵی 1948.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.