مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت له‌پێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەقەزای کفری کەسێک بەناوی
هـ . ا . ع ، برازایەک وخێزانەکەی بەناوەکانی ( محه‌مه‌د خه‌لیل ئیببراهیم ) لەدایکبووی 1995 و( احلام سه‌كران جه‌مال ) لەدایکبووی 1992 دەکوژێت .
راشیدهگهێنێت ،تۆمەتبار کارمەندی بنکەی پۆلیسی کفرەیە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە .
مقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەئێستادا تەرمەکان بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.