Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 03:20

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پەنادەباتە بەر دادگا

لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و لەیەکنەچوو لە کڵشەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داوایەکی یاسایی لە دادگا تۆمار کرد لەدژی ئەنجامدەرانی کاری ساختەکردنی نووسراوی وه‌زارەتەکە بۆ مەبەستی هاوردەکردنی دووگ (دوونگ)ی بەستوو.
 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو داواکارییەکەی پێشکەش بەدادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرد و دادگاکە دواکارییەکەی وەرگرت.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە داواکەدا وەزیری کشتوکاڵ داواکارە دادگا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ساختەکارییەکە بگیرێتە بەر.


 وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەم داوایەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوای ئەوە هات کە ئاشکرابوو، لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و لەیەکنەچوو لە کڵشەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پڕ هەڵەی تەکنیکی و ئیداری و بە ئیمزای ساختەی وەزیری کشتوکاڵ داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە مۆڵەت بدەن بە هاوردە کردنی دەهەزار تەن دووگی بەستوو، کەزیاتر لە دە ساڵە بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی کشتوکاڵی هاوردە کردنی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەیە.

 

1

 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ  - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.