ئه‌مڕۆ 9/12/2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق له راگه‌یه‌نراوێكیدا به بۆنه‌ی دوو ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ، سوپاسی رۆڵی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش دەکات.
عادل عەبدولمەهدی، لە راگەیەنراوهکهیدا ده‌ڵێ، هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمەرگە رۆڵێکی کارایان لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق هەبووە. سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سوپاسی ئەو هێزانە ده‌كات و جهختیشیكردۆتهوه، هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە تاوەکو ئێستاش لە رووبەڕووبونەوەی داعش بەردەوامن.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، لە 10/12/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی له كاتی سه‌رۆك وهزیرانیهكهیدا كۆتاییهاتنی داعشی راگەیاند، هه‌رچه‌نده له‌و كاتهداو تا ئێستاش داعش ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی و له مه‌یدانی شه‌ڕی به‌ره‌ییدا نه‌ماوه، به‌ڵام كۆتایی پێنه‌هاتووه‌و له ئێستاشدا سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه بووه‌ته پرسێكی سه‌ره‌كی و رۆژانه هه‌واڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌و جموجوڵ و كرده‌و په‌لاماره تیرۆریستیه‌كانیان بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له ناوچه جێناكۆكه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عێراقیدا هه‌یه.
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.