Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 23:28

سەرجەم فەرماندە سەربازییەکانی بەغدا بانگهێشتی پەرلەمان ده‌کرێن

لێکۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەکرێت به‌تایبه‌ت شەوی هەینی
کوردستان TV
100%


پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات و تیایدا لێکۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەکرێت، بەتایبەت ڕووداوەکانی شەوی هەینی ڕابردوو لە بەغدا.

سبەی دووشەممە كۆبوونەوەی بەپەلە و نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رێوه‌ده‌چێت، کۆبوونەوه‌كه‌ش لەسەر داوای حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدەدرێت و تیایدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆردومانکردنی ماڵی موقتەدا سەدر دەکرێت.

حەسەن کەعبی داوایکردووە، سەرجەم فەرماندە سەربازییەکانی بەغدا لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربن و ڕوونکردنەوەی خۆیان لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە بدەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.