وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بوونی حاڵه‌تی قوماركردن ڕایگه‌یاند، له هه‌ولێر و دهۆك رێكاری یاسایی گیراونه‌ته به‌ر و قومار دیارده‌یه‌كی نامۆیه به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و كار ده‌كه‌ین بۆ كۆنترۆڵكردن و بنبڕكردنی.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی سه‌ردانی بۆ دهۆك و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی قوماركردن له هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: ئه‌و دیارده‌یه زیاتر بووه نه‌ك له دهۆك، له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و دیارده‌یه‌كی نه‌شازه و پێویستی به‌وه‌یه رێكبخرێت، چ بابه‌تێك قوماره و چی قومار نییه و مۆڵه‌ت بدرێته كامیان و كامه‌یان دابخرێت.
وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: له هه‌ولێر و دهۆك رێككاری یاسایی گیراونه‌ته به‌ر و دیارده‌یه‌كی نامۆیه به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و كار ده‌كه‌ین بۆ لانیكه‌م كۆنترۆڵكردن و بنبڕكردنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر رژده له‌سه‌ر سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و له واده‌یه‌كی نزیكدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: كار ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرت له ئاكرێ و به دوای بینایه‌كی باش‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ نووسینگه‌كه. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر رژده له‌سه‌ر سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.