Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 19:26

سەرۆک بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز کرد

خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

هەواڵی كۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیز زانای ئایینی و ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
9ـی 12ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.