Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 01:09

هێزێکی گه‌وره‌ی سوپاو پۆلیسی عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌غدا بڵاوه‌یان پێکراوه‌

چه‌ندین به‌ربه‌ست و خاڵی پشكنینیان داناوه‌
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزێكی گه‌وره‌ی سوپاو پۆلیسی عێراق له‌ ده‌وروبه‌ری به‌غدا و ده‌روازه‌كان و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

هه‌روه‌ها سوپاو پۆلیس له‌شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدا چه‌ندین به‌ربه‌ست و خاڵی پشكنینیان داناوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریره‌وه‌ رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز نه‌ڕۆن ،كه‌پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرابۆوه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌چنه‌ نێو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه‌.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانی ملیۆنی لە شاری بەغدا ئەنجام بدرێت و لەبەرامبەردا، هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی توندیان لەسەرتاسەری شارەكە گرتووەتەبەر.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.