لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ئه‌نفلۆنزای به‌راز بڵاو كرده‌وه
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، لەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی توشبوو بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز تۆمار نەکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێکارەکانی تەندروستی لەلایەن نەخۆشخانەکانەوە دەگیرێنە بەر بۆ رووبەڕووبونەوەی بڵاووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە.
پێشتر محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كه كۆمەڵێك رێنمایمان لەسەر خۆپارێزیی له ئەنفلۆنزای بەراز لە بەغداوە پێگەیشتووە، ئەم رێنماییانە گشتاندنی بۆ دەكەین لەگەڵ هۆبەی خۆپارێزیی لە وەزارەتی تەندروستی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و بەڕێوهبەرایەتیەكانی تەندروستی دەنێرین.
راشیدهگهێنێت كه ئەو نەخۆشییە لە ئێران مەترسیی گەورەی دروستكردووە، بێگومان ئێمەیش دراوسێی ئێرانین و مەترسیی بۆ ئێمەیش دەبێت، بۆیە لەمڕۆوەوە كاری خۆمان دەكەین و نهخۆشخانەكان ئاگاداردەكەینەوە كە لە حاڵەتی لەو شێوەیەدا وەزارەت ئاگاداربكەنەوە".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئه‌وه‌شى رونكرده‌وه" لە هەرێمی كوردستان تائێستا هیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشییە تۆمارنەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.