حكوومه‌تی سعوودیه رایگه‌یاند كه ٤٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خه‌رجی سه‌ربازیی ته‌رخانكردووه كه ده‌كاته رێژه‌ی له‌سه‌دا ١٨ی بوودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠٢٠، ئه‌مه‌ش به‌راورد به ساڵی رابردوو له‌سه‌دا پێنج كه‌متره.
له بوودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠١٩دا، حكوومه‌تی سعوودیه ٥١ ملیار دۆلاری بۆ خه‌رجی سه‌ربازیی ته‌رخانكردبوو.
وه‌زاره‌تی دارایی سعوودیه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "كه‌رتی سه‌ربازیی دوای كه‌رتی فێركردن زۆرترین خه‌رجی له بوودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ ته‌رخانكراوه كه ٤٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له بوودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠٢٠دا، ٥١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ كه‌رتی فێركردن و ٤٤ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.