خۆپیشانده‌رانی به‌غدا بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی هه‌ڵچوون به‌ره‌و ناوچه‌ی خه‌زرا،پردی جمهورییه داده‌خه‌ن و خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها له مه‌یدانی ته‌حریر درێژه‌ی هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه نرجس موسه‌وی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پیلانێكی قێزه‌وه‌ن بۆ راكێشانی خۆپیشاندانه‌كان و به‌لاڕێدا بردنی هه‌یه،ئه‌مه‌ش له‌رێگای بانگهێشتی خۆپیشانده‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌و كۆبوونه‌وه‌یان له مه‌یدانی ته‌حریر و ئاراسته‌كردنیان به‌ره‌و ناوچه‌ی خه‌زرا.
شایانی باسه كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه به‌یانی ئه‌مرۆ بڵاویكرده‌وه كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ته‌حریره‌وه رێككه‌وتن كراوه كه نه‌چنه نێو ناوچه‌ی سه‌وز .
هه‌روه‌ها چالاكوانان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆشدارییان داوه‌ته خۆپیشانده‌ران كه پردی ته‌حریر تێنه‌په‌رێنن، چونكه خوێنی ئه‌وان به‌هاداره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.