Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 22:40

پادشای سعودیە داوایکرد وڵاتانی کەنداو یەکبگرن بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئێران

كارەكانی لوتكەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەستیپێكرد
کوردستان TV
100%


شای سعوودیە داوا لە سەركردەكانی ئەنجوومەنی ھاوكاری كەنداو دەكات، رووبەڕووی كردەوە دوژمنكاریەكانی ئێران ببنەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ریازی پایتەختی سعودیە كارەكانی لوتكەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەستیپێكرد و نوێنەری قەتەریش ئامادەیە.

سەرەتای لوتكەكە لەلایەن شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیەوە كرایەوە و تێیدا جەختیكردەوە لەوەی پێویستە ئەنجومەنەكە قەیرانەكانی ناوچەكە تێپەڕێنێت و هەروەها داوایكرد وڵاتانی كەنداو یەكبگرن بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئێرانی دوژمنیان و خۆپاراستنیان لەو هێرشە موشەكییە بالستییەی ئەگەری هەیە بكرێتەسەریان.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، لە كاتێكدا ئێران تا ئێستاش كردەوەی دوژمنكارانە ئەنجام دەدات، بۆیه‌ پێویستە بەرامبەر دۆخەكە یەكڕیز بن.

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو ئەنجوومەنێکی ئابووری و سیاسییە و ساڵی 1981 دامەزراوە. وڵاتەکانی سعوودیە، قەتەر، ئیمارات، کوەیت، بەحرەین و عومان تێیدا ئەندامن. ئامانجیان زیادکردنی هاوئاهەنگییە لە بوارە جیاوازەکاندا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.