ئهمرۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێک لەنێویاندا پێشنیازەیاسای چاکسازی دەکات کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە پێداچوونەوەی بۆکرابوو.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئهمرۆچوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەکۆبوونەوەکەدا پیشنیازی یاسای چاکسازی و لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن لیژنەی پێکهێنراو لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەخرێتەڕوو.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشى" هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو، هەروەها کۆنووسی چۆنیەتی فرۆشتینی ئۆتۆمبێلی حکومی و بەئەلیکترۆنیکردنی خەرجکردنی سووتەمەنی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".
خانهنشینی وهزیر و پهرلهمانتاران نامێنێت ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم بریاره گرنگهکه دهدات
پرۆژە یاسای چاكسازی پەسەند دەكرێت و دواتر بۆ پەرلەمان دەنێردرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.