سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شارۆچكه‌ی دووبز به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی فه‌وجی یه‌كی لیوای سێی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له گوندی قه‌ره‌ده‌ره له شارۆچكه‌ی دووبز له رۆژئاوای كه‌ركوك و بۆماوه‌ی نیو كاتژمێر چه‌كدارانی داعش بازگه‌ی نێوان دووبز و قه‌ره‌ده‌ره‌یان كۆنترۆڵكردووه و به چه‌كی قورس شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كوژراو و بریندارێكی زۆر له ریزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی هه‌یه به‌لام تاوه‌كوو ئێستا ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كان نه‌زاندراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.