چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ندنی عێراقی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: كه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو یه‌كێك له چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدایان تیرۆركردووه .
چالاكوانان به رووسیا ئه‌لیۆم یان راگه‌یاندووه: چالاكوانان عه‌لی لامی كه یه‌كێك بووه له چالاكوانانی مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا، شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی شه‌عب له باكووری به‌غدا تیرۆر كراوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: تا ئێستا ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا نه‌كراوه كه ناوبراویان تیرۆر كردووه.
شایانی باسه له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌به‌غداو شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌ستی پێكردووه تا ئێستا چه‌ندین خۆپیشانده‌رو چالاكوانی مه‌ده‌نی تیرۆر كراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.