بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگهیاند: بەبڕی 151 ملیۆن دینار دوو پڕۆژەی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكیدا هاتووه، لەسەر بودجەی داهاتی كارەباو بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە بەبڕی (151.004.000) سەدو پەنجاویەك ملیۆن و چوار هەزار دینار دوو پڕۆژەی كارەبا لەشاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
ڕوونیشیدەكاتەوە، پڕۆژەكان بریتین لە گەیاندنی كارەبا بۆ كەرتی 7 شێخ وەیساوا بەشی یەكەم لەسنووری سیانەی مامە یارە فیدەری 127 و گەیاندنی كارەبا بۆ كەرتی 7 شێخ وەیساوا بەشی دووەم لەسنووری سیانەی مامەیارە باشوور فیدەری 127 لەسلێمانی.
بڕیارە پڕۆژەكان لەماوەی (45) ڕۆژدا تەواوببن و لەلایەن كۆمپانیای (شازەكار)ەوە جێبەجێدەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.