Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 21:31

EU پشتگیریی خۆى بۆ گەلی کوردو بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان دووپاتکرده‌وه‌ 

نوێنەری حکومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد
کوردستان TV
100%

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد و لە گەڵ بەریز ماگرێتە ئاوکن ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە گرووپی سەوزەکان کۆبۆوە.

‏‎لە میانەی دانیشتنەکەدا نوێنەری حکومەتی هەرێم سوپاسی پشتگیری و هەڵوێستی بەرێز ئاوکن کرد لە پشتگیری و پاڵپشتی لە دۆزی رەوای گەلی کوردستان و داوای بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتری لێ لەو بوارەوە لێ کرد.

لە تەوەرەکی تری دیدارەکەدا، باس لە مێکانیزمی بەهێزکردنی لۆبیی کوردستانی کرا لە پەرلەمانی ئەورووپادا لە ڕێگەی گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا.

پرسی مەترسی  سەر هەڵدانەوەی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم و زیادبوونی چاڵاکی و هێرشەکانی ئەم دواییە و هاتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەری سوری بۆ هەرێمی کوردستان  بەشێکی تری دیدارەکە بوون کە تیدا د. دلاوەر خالد ئاژگەیی داوای پشتگیری زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان کرد. 

بەڕێز ئاوکن ئامادەییی خۆی دووپات کردەوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک لە پەرلەمانی ئەورووپا و ناوەندەکانی تری بڕیاردانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ پشتگیریی مافەکانی گەلی کوردستان و بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لەو ناوەندانەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.