ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2019 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئێمە چاودێری خۆپیشاندانەكانی گەلی عیراق دەكەین و پشتیوانی لە داواكارییەكانیان دەكەین.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوپاتی دەکاتەوە هەر کۆمپانیایەک مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات، دووچاری سزای قورس دەبێتەوە، دەڵێت: هاووڵاتیانی عێراق دەیانەوێت وڵاتەکەیان سەروەری خۆی هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی عێراقیش گوتی: هاووڵاتیانی عێراقی دەیانەوێت وڵاتەکەیان خاوەنی سەروەری بێت، دووپاتیشیکردەوە ئەمریکا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عیراق بەردەوام دەبێت.
لەبارەی سزاكانی سەر ئێرانیش، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو وڵاتە مامەڵەکانی دەگۆڕێت.
گوتیشی: ئەو کۆمپانیایانە سزا دەدەین کە لەگەڵ ئێران مامەڵە دەکەن.
پۆمپیۆ دەڵێت: سزا نوێیەكان، تۆڕەكانی بەقاچاخبردنی چەكی ئێرانی دەكەنە ئامانج و سزا بەسەر ئەو كۆمپانیایانەدا دەسەپێنن، كە لەو ڕووەوە یارمەتی ئێران دەدەن، ئاماژەی بە بوونی ئەو سزایانەش كرد، كە بەسەر كۆمپانیای فڕۆكەوانی ماهانی ئێرانیدا سەپێنراوە بەو هۆیەی ڕۆڵی لە بڵاوكردنەوەی چەكی كۆكوژدا هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.