هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات. •
کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و هیزی پێشمەرگە دووپات کردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/12/11 سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە گەڵ کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دوا گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان وعێراق.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بەرنامەی چاکسازی کرد کە بە شێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و جەختیشی کردەوە کە کابینەی نۆیەم کار دەکات بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە هەموو کەرتەکاندا.
لە بارەی پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیش ، سەرۆک وەزیران گوتی هەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان وعیراقدا بێت.
ئامادەبووان پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و هیزی پێشمەرگە دووپات کردەوە بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش . سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشیان کرد بۆ میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران.
پاشان سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران ، وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانیان دایەوە و پیرۆزبایی جەژنەکانی لە دایکبوون و سەری ساڵیان لێکردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.