به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ هه‌ینیه‌وه بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایدهگهێنێت ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێ شوێن ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بارانبارین له كاته‌كانی شه‌ودا.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌سبه‌ى هه‌ینى 13 ى 12 ى 2019 ، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران، ئاستی بارانبارین مام ناوه‌ند ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه‌كان.



دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.