Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 01:09

به‌رپرسێکی ئه‌مریکی: میلیشیاکانی ئێران له‌ عێراق له‌ هێلی سوور نزیک بوونه‌ته‌وه‌

ئاكامه‌كه‌ی به‌دڵی كه‌س نابێت
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به‌ ئاژانسی رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و گرووپانه‌ی كه‌ ئێران پڕچه‌كیان ده‌كات له‌هێلی سوور نزیك بوونه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌ كه‌ ئاكامه‌كه‌ی به‌دڵی كه‌س نابێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌واڵگری و پسپۆران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ گرووپه‌ شیعییه‌ چه‌كداره‌كانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێران، وه‌ك كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌ن كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌رهاوپه‌یمانان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.