له دوایین گه‌ڕی قۆناغی گڕوپه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو له گڕوپی یه‌كه‌مدا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی خوله‌كه به سێزده نازناو، سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی كلۆب بروجی به‌لجیكی میوانداری برده‌وه
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، هێرشبه‌ری لاوی به‌ڕازیلی ڕۆدریگۆ سیلڤا دۆ گویس گۆڵێكی بۆ ڕیال مه‌درید تۆماركرد، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو دوو خوله‌ك دواتر، یاریزان هانز ڤاناكن گۆڵی به‌رامبه‌ری كلۆب بروجی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
له خوله‌كی شه‌ستوچواریشدا، ڤینیسیوس جونیۆری به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می ڕیالی تۆماركرد، پاشان لوكا مۆدریچی كڕواتی یانه‌ی شاهانه‌ی له دواساته‌كانی یاری كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، ڕیال مه‌درید به شێوه‌ی پێشوه‌خت و به پله‌ی دووه‌می گڕوپی یه‌كه‌م گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده مسۆگه‌ركردبوو، كلۆب بروجیش پله‌ی سێیه‌می گڕوپه‌كه‌ی به‌ركه‌وت و گه‌یشته یۆرۆپالیگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.