له یاریه‌كی دیكه‌ی دوایین گه‌ڕی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ و له گڕوپی چواره‌مدا، یانه‌ی یوڤێنتوس سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی میوانداری برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوپێنجیشدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یوڤێ گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد
پاشان گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێنا
یوڤێنتوس به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشتبووه قۆناغی شازده‌و لیڤه‌ركوزنیش پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ به‌ركه‌وت و گه‌یشته یۆرۆپالیگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.