یانه‌ی ئه‌تلانتا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له دوایین گه‌ڕی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا، به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی شاختار دۆنێتسیكی ئۆكراینی میوانداری برده‌وه
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شهستوشهشدا، به‌رگریكاری به‌لجیكی تیمۆتی كاستانی گۆڵێكی بۆ ئه‌تلانتا تۆماركرد، پاشان ماریۆ پاسالیچی كڕواتی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانی له خوله‌كی هه‌شتا به‌ده‌ستهێنا، له چواره‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریشدا، ڕۆبین گۆسێنسی ئه‌ڵمانی یانه ئیتاڵیه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ئه‌تلانتا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌م بۆ حه‌وت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی خوله‌كه، شاختاریش به شه‌ش خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕپهكه مایه‌وه‌و گه‌یشته یۆرۆپالیگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.