Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 19:02

فەرمانبەران دڵنیادەکرێنه‌وه‌ دەرماڵەی یاسایی نابڕدرێت

په‌رله‌مانتارێكى پارتى زانیاری زیاتر ڕاده‌گه‌ێنێت
کوردستان TV
100%

زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند كه‌ ئەوەی لەنێو پڕۆژەیاسای چاکسازیدا ھاتووە بە ھیچ شێوەیەک بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ڕێکخستنەوەی دەرماڵە و بڕینی ئەو دەرماڵەیەیە، کە بە ناحەق وەردەگیرێت، لەبەر ئەوەش، با فەرمانبەران دڵنیا بن، دەستکاریی دەرماڵەیان ناکرێت، ئەوەی بە یاسا ڕێک خراوە.

 ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لە ھەندێ کەرتدا دەرماڵەی مەترسی ھەیە، بۆ نموونە، لە کەرتی کارەبا و تەندروستیدا، بەداخەوە بەشێک لە فەرمانبەرانی ھەردوو کەرتەکە دەرماڵەی مەترسییان بۆ بەستراوە و ھیچ کارێکی مەترسیداریش ناکەن.

زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  مەبەست لە پڕۆژەیاسای چاکسازی بەرپاکردنی یەکسانی و چەسپاندنی عەدالەتە لەنێو حکوومەتدا، لەبەر ئەوەش، ھەر مووچە و دەرماڵەیەکی یاسایی ھەبێت، دەستی بۆ نابرێت، بەڵام کە ھەنگاو بەرەو یەکسانی دەنرێت، بێگومان ھەندێ کەس گلەیی دەکەن، بۆ نموونە، بەھۆی مەترسی بۆسەر ژیانی، 30%ی دەرماڵەی مەترسی بۆ کارمەندێکی کارەبا 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.