دوای كه‌متر له ساڵ و نیوێك به ده‌ستنیشانكردنی به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی، كارلۆ ئه‌نچلۆتی له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخرایه‌وه‌و له بری ئه‌و جینارۆ گاتوسۆ به ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه ده‌ستنیشانكراو به‌فه‌رمی پێشكه‌شی میدیاكان كرا
له ماوه‌ی رابردوو ناپۆلی بارودۆخی خراپ بوو و ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بوو، بۆیه دوای كۆتاییهاتنی دوایین گه‌ڕی قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگ، ده‌سته‌ی كارگێڕی ناپۆلی به‌فه‌رمی كارلۆ ئه‌نچلۆتی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخسته‌وه، دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیداره‌ی ئه‌و یانه به فه‌رمی بڵاویكرده‌وه كه جینارۆ گاتۆزو له شوێنی ئه‌نچلۆتی بۆته راهێنه‌ری یانه‌كه
له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به میدیاكان، گاتۆزۆ رایگه‌یاند، ئه‌نچلۆتی وه‌كو باوكه بۆ من، چونكه هه‌میشه لێم نزیك بووه‌و و پالپشتی كردوم، ڕاهێنه‌ره‌كه گوتیشی كاری سه‌ره‌كیمان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌یه كه بهفیرۆمان داوه تا بگه‌ڕێینه‌وه كه‌شی ركابه‌ریه‌كان، كاری گه‌وره‌مان له‌به‌رده‌مه، هیچ ترسم نیه چونكه من له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ یاریزانی پیشه‌گه‌ر كارده‌كه‌م و له‌توانامان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه ریزه‌كانی پێشه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.