ئەمڕۆ پێنج شەممە 12 ى 12 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بەشی چاودێریی بازگەكانی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی(KMCA) كۆمپانیاكانی دەرمان پێویستە پاپەند ئەو ئاگەدارییە بن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، بۆ كارئاسانیی كۆمپانیاكان، لە بەشی رۆژئاوای هەولێر جگە لە بازگەی كەڵەك – خازر، ئێستە بازگەی كەڵەك – بەردەڕەشیش كراوەتەوە و دەتوانن كەلوپەلەكانتان بە ئەم بازگەیەدا بێنن و ببەن.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە سەری ساڵەوە بازگەی "گۆمەسپان" دادەخرێت و بازگەی "دێگەڵە" جارێكی تر دەستبەكار دەبێتەوە و داوا دەكەین لە 1/1/2020 كۆمپانیاكانی دەرمان كەلوپەلەكانیان بە بازگەی گۆمەسپاندا نەهێنن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.