یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، په‌یامێكی تایبه‌ت به‌و پرسه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه:
له پرسی چاكسازی و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا وێڕای پشتگیری ته‌واومان بۆ هه‌نگاوه پراكتیكیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵمه‌تی دژی گه‌نده‌ڵیدا، به پێویستی ده‌زانین كه به سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان رابگه‌یه‌نین، كه شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵی و فهسادێكه له كۆمه‌ڵگادا، له‌و پێناوه‌شدا غه‌شكردن و فێڵكردن و ساخته‌كاری و ماڵسپیكردنهوهو چه‌واشه‌كردن و به‌رتیلدان و موچه‌ی بندیوار‌و خانه‌نشینی نایاسایی و دزی و داگیركاری له موڵكی گشتی و سیمكردنی مهرعاو موڵكی ده‌وڵه‌ت و ئیستیغلال(خراپ به‌كارهێنان)ی پله‌و پایه‌و پۆست و وه‌زیفه‌ی قه‌ده‌غه‌و حه‌رام كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌و پێناوه داوا له دیوانی چاودێری و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌كه‌ین بێ خاترانه‌و چاوپۆشی كردن له‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌كاری پێویست هه‌ڵبستن و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن، ئه‌ركی حكومه‌تیشه رێكاری یاسایی بگرێته به‌رو له‌هه‌مان كاتیش ئه‌ركه له داهات و پرۆژه‌و خه‌رجی و وه‌به‌رهێنان و گرێبه‌سته‌كان شه‌فافتر بێت.
ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌نگاوه ئامانجێكی نیشتمانی و ئه‌ركێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی گرنگه، بۆیه پشتگیری ته‌واوی هه‌نگاوه چاكسازیه‌كان ده‌بین و، داواش له په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌زگا مه‌عنی و ئیدارییه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ته‌واوی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هاوكارو پشتیوان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.