Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 19:07

پردی گوێڕ به‌فه‌رمی به‌ڕووی هاووڵاتیان و شۆفێران کرایەوە

په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگەیاند
کوردستان TV
100%

په‌یامنێری كوردستان رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پردی گوێڕ دوای نۆژەنكردنەوەی بە رووی شۆفێر و ھاووڵاتیاندا كرایەوە.

له رێوره‌سمێكدا به ئامادهبوونی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی گوێر و نوێنه‌ری میحوه‌ری گۆیر و مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ و لیوای یه‌كی پیاده‌ی هه ولێر و جه‌ماوه‌ری كورد و عه ره ب و به‌رپرسانی حزبی و حكومی ناوچه‌كه پردكه به‌فه‌رمی به‌ڕووی هاووڵاتیان و شۆفێراندا كرایه‌وه‌.

پردی گوێر درێژترین پردە لە عێراق، درێژیەکەی ھەزار و 350 مەترە، هەولێر و مووسڵ و کەرکووک بە یەکەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوە مووسڵ بە هەموو شارەکانی عێراق گرێ دەدات.

پردی گوێڕ لە ساڵی 2014 لەلایەن چەكدارانی داعش تەقێندرایەوە

 

11

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.