سه‌رچاوه‌یه‌كی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئێوارەی ئەمڕۆ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گولله هاوه‌نێكی چەکدارانی داعش به ژماره‌یه‌ك قوتابیدا له گوندی گنعوسی باكوری ڕۆژئاوای قه‌زای شه‌رگاتى سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 3 كه‌س گیانیان لەدەستداو 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێز ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوكه‌و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه.
سەرچاوە ئەمنییەکە باسی لەوەشکرد، كوژراوه‌كانیش گەیاندراونەتە پزیشكی دادوەری سه‌ڵاحه‌دین، لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌و ڕووداوه ده‌ستپێكردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.