Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 22:40

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 67ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا پێشەنگ بووە
سەرۆك بارزانی
کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی 67ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی 67ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەت و ئەنجوومەنی باڵای یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم.

ڕێكخراوی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بە درێژایی تەمەنی خۆی و لە هەموو قۆناغەكاندا خاوەن مێژوویەكی دیار و پڕ شانازییە و جگە لەوەی بەرگریكار و داكۆكیكاری مافی ئافرەتان بووە لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیشدا پێشەنگ بووە. 

دڵنیاشین لە قۆناغی ئێستا و داهاتوودا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە ئاست مێژوو و ڕۆڵی كاریگەری خۆی دەبێت و بەردەوام دەبێ لە ئەركە پیرۆزەكەیدا. 

ئێمەیش ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ پشتیوانی كردنی ڕێكخراوی یەكێتیی ئافرەتان و هەروەها بەشداریی كارای ئافرەت لە ژیانی كۆمەڵگەدا درێخی ناكەین.

بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی
11ـی 12ـی 2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.