ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق له گوتاری هه‌ینیدا له شاری كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند: وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان به تووندی ئیدانه‌ی كوشتن و ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: خه‌ڵكی عێراق بۆ ئازادی قوربانییاندا و سوپای عێراق نابێت بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری كوشتاری ده‌ره‌كی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: چه‌ندین جار داوامان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی حكومه‌تدا بێ و نابێت چه‌ك له ده‌ستی گروپه‌كاندا بێت.
نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی وه‌سبه كه تیادا له به‌غدا گه‌نجێك دوای كوژرانی به‌ده‌ستی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵده‌واسرێت ڕایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی سزا بدرێن هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه تاوانیان ئه‌نجامداوه سزا بدرێن و ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.