Erbil 38°C یەکشەممە 17 ئایار 16:56

منداڵێکی کوردی ئێزدی له‌ ده‌ستى داعش رزگار کرا

تاوەکو ئێستا دایک و باوک و برایەک و خوشکێکی بێسەروشوێنن
کوردستان TV
100%

دوای نزیکەی شەش ساڵ، منداڵێکی کوردی ئێزدی گەڕێندرایەوە لای کەسوکارەکەی لە کەمپی مام رەشان لە قەزای شێخان. بێوار قاسم لە تەمەنی شەش مانگیدا کەوتووەتە دەستی داعش و لە تەلەعفەر لای خێزانێکی تورکمانی داعش بووە.
 
خێزانە تورکمانە داعشەکە ناویان گۆڕیوە بە ئەنەس و دوای نەمانی دەسەڵاتی داعش، چوونەتە تورکیا.
 
بێوار لەبەر ئەوەی لەناو ئەو خێزانە تورکمانەدا گەورەبووە، کوردی نازانێت و تەنیا بە تورکی قسەدەکات، ئەوەش وایکردووە خوشک و براکانی لێیتێنەگەن، به‌لام هاتنەوەیشی خۆشی و شادیی بۆ خێزانەکەیان گەڕاندووەتەوە.
 
نیشانەیەک بە ملی منداڵەکەوەیە خوشک و براکانی پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئەوە بێوارەو ئێستا گرفتیان ئەوەیە کە لە یەکتر تێناگەن.
 
عەلی قاسم، برای بێوار دەڵێت"ئەوە برای منەو ئێمە نیشانەیەکمان لێی هەبوو و نیشانەکە دروستبوو، كه‌ پشکنینی پزیشکیشمان کرد ئەویش دروستبوو.

پێشتر شەش برا و سێ خوشکی بێوار رزگاركراون، به‌لام تاوەکو ئێستا دایک و باوک و برایەک و خوشکێکی بێسەروشوێنن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.